50 عیراق

ئەمریکا رەنگە بەهۆی ئێرانەوە عێراق سزا بدات

06:55 - 07/07/2025

زەمەن پرێس:
پێگەی ئۆیڵ پرایسی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دوایین سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ فشار دەخاتە سەر عێراق و تۆڕەکانی پەیوەست بە عێراق دەکاتە ئامانج کە تۆمەتبارن بە فرۆشتنی بە قاچاخی نەوتی ئێران بە ناوی عێراقەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، سزاکان کاریگەری بەرفراوانیان لەسەر عێراق دەبێت لەوانە دروستببونی مەترسی لەسەر وەبەرهێنانی بیانی، ڕەنگە وا بکات وەبەرهێنەرانی ڕۆژئاوا دوور بکەونەوە لە کارکردن لە ژێرخانی نەوت و گاز و بەندەرەکانی عێراق.
رۆژنامەکە باسی لەوە کردوە، بەغدا پێویستی بە غازی سروشتی زیاترە، بەڵام ململانێی فراوانتری ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و هەوڵەکانی واشنتۆن بۆكەمكردنەوەی کاریگەرییەکانی ئێران لە عێراق، ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری لە عێراق زیاتر دەکەن.
هەروەها ئەوەشی روونکردوەتەوە، پێدەچێت ستراتیژی ترەمپ دوو لایەنە بێت: فشارخستنە سەر تاران بۆ دانوستان و ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو خولگەی ڕۆژئاوا، هەروەها بەرپەرچدانەوەی ڕۆڵی ناوچەیی و گەشەسەندنی چین و ڕووسیا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن