ژمارەی سەربازە خنكاوەكانی توركیا بۆ 12 كەس بەرزبوەوە
01:56 - 07/07/2025
زەمەن - هەواڵەكان
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە میانی
چالاکی گەڕان و کێوماڵکردندا لە ئەشکەوتێکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە لەلایەن
ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە بەکارهێندراوە و، بەهۆی غازی میسانەوە
شەهیدبوون، بەرزبوووەوە بۆ ١٢ کەس.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی
بڵاوکردەوە و، تیایدا ڕایگەیاند: "لە شەشی تەمووزی ٢٠٢٥دا، لە میانی چالاکی گەڕان
و کێوماڵکردندا لە ئەشکەوتێکدا کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی "تیرۆریستیی
جوداخوازەوە".
بەکارهێنراوە لە بەرزاییەکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە ٨٥٢
مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، چوار هاوڕێی قارەمانی دیکەمان بەهۆی کاریگەری
غازی میسانەوە شەهیدبوون، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازانەی شەهیدبوون بۆ ١٢ کەس بەرزبووەوە.
وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر لەگەڵ
فەرماندەیی سوپای تورکیا، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و بەشداری کردن
لە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێکردنی شەهیدەکان سەردانی ناوچەکەی کرد.