49 جیهان

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت: ساڵێک بەسەر فەرمانڕەواییکردنی ستامەردا تێدەپەڕێت و خەرجییە گشتییەکان زیادیان کردووە

01:54 - 05/07/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت  ڕایگەیاند: ستامەر ٣٦٥ رۆژە لە دەستەڵاتدایە، کە بە بردنەوەی ١٧٤ کورسیی پەرلەمان، لە رۆژی ٤ـی تەمموزی ٢٠٢٤ـدا پارتەکەی ستامەر سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

 ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەڵێت: ساڵێک بەسەر هاتنە سەر حوکمی کییە ستامەردا تێپەڕی، ستامەر لەم هەفتەیەدا پلانێکی دە ساڵەی بۆ ریفۆرمکردنی کەرتی تەندروستی راگەیاند.
هاوکات ناوبراو پێنج جاریش لە بڕیاری خۆی پەشیمان بووەتەوە، لەماەی دەسەڵاتی ستامەر سێ رێککەوتنی بازرگانیی نوێ تۆمارکراون، هاوکات یەک وەزیریش گریاوە.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەم ساڵەدا ٤٣١ هەزار پەنابەری نایاسایی لە کەناڵی ئینگلزییەوە پەڕیونەتەوە. هاوکات ئاستی خەرجیی گشتی سی ملیار پاوەند چوەتە سەرەوە.

لەلایەكی ترەوە کێمی بادینۆک سەرکردەی پارتی پارێزگاران بە ماوەی فەرمانڕەواییکردنی پارتی کرێکاران دەڵێت دوازدە مانگی سەخت بوون.

ئەم حکومەتە لە بواری ئابوری و پەنابەراندا شکستی خواردووە. ئەو ساڵە ساڵی بڕیاردان نەبووە، هەر هیی قسەکردن و پەشیمانبونەوە بووە. بەوهۆیەوە بەریتانیا هەژارتر بووە، ئاسایشەکەشی کەوتووەتە بەر مەترسی.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن