سەرۆکی جەهەپە: ئاشتی لە تورکیا بە کردار درووست دەبێت، نەک بە قسە
06:36 - 02/07/2025
زەمەن پرێس:
ئۆزگور
ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کوماری (جەهەپە) جەختی لەسەر پێویستی درووستبوونی
تورکیایەکی دیموکرات و ئاشتیخواز کردەوە و ڕایگەیاند: ئاشتی لە تورکیا بە کردار
درووست دەبێت، نەک بە قسە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کوماری (جەهەپە) لە
گردبوونەوەیەکی پارتەکەیدا لە ئیستەنبووڵ وتارێکی پێسکەش کرد و لەبارەی پڕۆسەی
ئاشتییەوە ڕایگەیاند: “ئێمە تورکیایەکی دیموکراسیمان دەوێت، بەڵام ئەمە تەنیا بە
قسەکردن نایەتە ئاراوە.”
سەرۆکی
جەهەپە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی کە لەمەودوا پارەی وڵاتەکە پێویستە لە
جیاتی شەڕ، بۆ خزمەتگوزارییەکان و لەپێناو ژیانی خەڵکدا خەرج بکرێت.
ئۆزەل
لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان وتی: “بێگومان جەهەپە
دەیەوێت شەڕ کۆتایی بێت و ئارامی بێتە ئاراوە، هەروەها ئیتر دایکان نەگرین و پارەی
ئەم وڵاتەش لە بری شەڕ بە خزمەتگوزاری بدرێت.”