65 کوردستان

لە هەنگاوی یەکەمدا گروپێک لە پەکەکە چەک دادەنێن

02:50 - 05/07/2025

زەمەن:-

 

 لە هەنگاوی یەکەمدا گروپێكی پە*كە*كە چەكدادەنێن و ژمارەیەك رۆژنامەنوس بانگهێشتی هەرێمی كوردستان دەكەن. 

 ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: وەک دەزانن لە رۆژانی گرنگ و مێژووییدا دەژین، کە “پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” بە مانای قۆناغێکی نوێ دێت، لەم چوارچێوەیەدا چاوەڕوان دەکرێت گروپێک لە ئەندامانی پە*کە*کە بەپێی بڕیارەکانی کۆنگرە لە چالاکییەکەدا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، پارتەکەمان، کە لە سەرەتای پرۆسەکەوە هەوڵدەدات رۆڵێکی بونیاتنەر بگێڕێت، ژمارەیەکی کەم لە نوسەران (بە ١٥-٢٠ کەس دیاری کراوە) بانگهێشتی ئەم چالاکییە کراون، نوسەرانی بانگهێشتکراویش لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان، کە لەلایەن پارتەکەمانەوە رێکخراوە، دەچنە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: ئەو رۆژنامەنوسانەی دەیانەوێت روماڵی چالاکییەکە بکەن، دەبێت ناو، زانیاری دامەزراوە، وێنەی کارتی راگەیاندن، ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵیان بۆ (دەم پارتی) بنێرن.

هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی ڤیدیۆی هەبێت و ڕۆژێک بەر لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بڵاوبکرێتەوە.

ئەوەشزانراوە، دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان دانا، دواتر دەگەڕێنەوە بۆ قەندیل و دەچنەوە حەشارگەکانی خۆیان، بەگوێرەی دوایین لێدوانی ئەردۆغانیش بێت، سەرجەم کەرەستە سەربازییەکانی پەکەکە لەناو دەبرێن و ناکەونە دەست هیچ هێزێکی ئەمنیی. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن