بەریتانیا پاكێجێكی نوێی یارمەتی مرۆیی بۆ سوریا راگەیاند
06:18 - 05/07/2025
زمەن
پرێس:
بەریتانیا
بە بەهای 94.5 ملیۆن پاوەند، پاكێجێكی نوێی یارمەتیی مرۆیی بۆ سوریا راگەیاند و وەزیری دەرەوەى بەریتانیاش دەڵێت:ئومێدێكی نوێ هەیە بۆ گەلی سوریا تاکو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دونیای
دەرەوە پەرە پێبدەن.
دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە
دیمەشقەو لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا كۆبوونەوەی كرد، هاوكات لەگەڵ ئەم
سەردانەدا، لەندەن ئاسایكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ دیمەشق
راگەیاند.
وەزیری
دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەریتانیا پەیوەندییە
دیپلۆماسییەكانی دەستپیدەكاتەوە، چونكە لە بەرژەوەندیماندایە هاوكاری حكومەتی نوێ
بكەین بۆ پابەندبوونمان بە بنیادنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو ئارامترو گەشەكردوو بۆ
هەموو هاوڵاتیانی سوریا.
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئومێدێكی نوێ هەیە بۆ گەلی سوریا تاکو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دونیای
دەرەوە پەرە پێبدەن.