عێراقچی: کەس نازانێت وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چی لێهاتووە
07:26 - 02/07/2025
زەمەن
پرێس:
وەزیری
دەرەوەی ئێڕان لە یەکەم چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنیدا لە دوای جەنگی نێوان وڵاتەکەی و
ئیسرائیل ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات و
دەڵێت تا ئێستا کەس نازانێت پێگەی فۆردۆ چی لێهاتووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا
لەگەڵ کەناڵی CBS سەبارەت بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ وتی: هیچ کەس
نازانێت بە دیاریکراوی لە فۆردۆ چی ڕوویداوە، ئەوەی ئێمە تا ئێستا دەیزانین
ئەوەیە کە وێستگە ئەتۆمییەکان بە تووندی و قورسی زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دوایین قۆناغدا دەستی کردووە بە
هەڵسەنگاندنی زەرەر و زیانەکان و دواتر ڕاپۆرتەکان پێشکەش بە حکومەت دەکرێت.
عێراقچی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە پرسیارێکە کە دەبێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
ئێران وەڵامی بداتەوە، چونکە ئەوان ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنن.
مانگی
ڕابردوو، هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە هێرشێكدا بۆ سەر ئێران بەشداربوو، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی و ڕاستەوخۆ هێرشی ئەمریکای بۆ سەر وێستگە
ئەتۆمییەکانی ئێران فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ڕاگەیاند و بە کۆتایی بەرنامەی
ئەتۆمی ئێران ناوی برد.