12 جیهان

قەیرانی شیری وشک هەڕەشە لە منداڵانی غەززە دەکات

02:00 - 02/07/2025

زەمەن - هەواڵەكان

 

گەمارۆ و شەڕ و قەیران گەر بۆ گەورەکان جارێک سەخت بێت بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکان چەندان هێندە سەختترە، منداڵەکانی غەززە لەناو جەنگ و نەبوونی شیر و چاودێری تەندروستییدا چاویان بەدنیا هەڵدەهێنن.

 


بەرپرسی بەشی منداڵانیش لە نەخۆشخانەی شیفای غەززە دەڵێت؛ ئەو شیرەی هەیانە بەشی تەنیا چەند رۆژێکی کەم دەکات.

هاووڵاتیەکی غەززە بە کوردستان24 دەڵێت: دۆخی ئێستامان زۆر قورسە، جەستەمان خۆراکی پێویستی تێدانییە تا شیر بە منداڵەکانمان بدەین، سەیری ئەم بازاڕە بکەی ترست لێدەنیشێت، شیر بنەڕەتی ژیانە بۆ منداڵ.

ناسر بولبول، بەرپرسی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی شیفا ڕایگەیاند، هەرچەندە ئێمە بەشێکی زۆر لە شوشەی هەڵگرتنی منداڵمان لەدەستداوە، بەڵام کێشەیەکی دیکەی گەورەمان هەیە، ئەویش ئەو منداڵانە لە ژیاندا دەمێننەوە پێویستیان بەشیرە، ئەو شیرەی لەبەردەستمانە بەشی تەنیا چوار ڕۆژی دیکە دەکات.

لای خۆیەوە تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی خواردن و شیرەوە 66 منداڵ لە غەززە گیانیان لە دەست داوە.

منداڵانی بێنانن، بێ خواردن و تەنانەت شیریش، کەمترین مافە کە پێیان نادرێت، چارەنووسیان لەبەردەم سیاسەتێکدایە کە بەها بۆ کەس دانانێت، مردن گەمارۆی داون، هاواریان لەنێوان دیوارەکانی گەرمارۆ و بێدەنگی جیهاندا قەتیس بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن