ئەنجومەنى وەزیران: لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ بەغدا دەگەینە ڕێککەوتن
06:16 - 25/06/2025
زەمەن
پرێس:
ئەنجومەنى
وەزیرانى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامین بۆ
ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا، بگەینە چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە کە بە ڕێکارێکی
نادەستوور.
دوای
زیاتر لە پێنج کاتژمێر لە کۆبوونەوەکەی، ئێستا ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بە ناوی
ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ئاماژەمان بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە
دەسپێشخەری بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
دەکات تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی شەڕ، هەروەها پشتیوانی هەوڵەکانی
سەرۆکی ئەمەریکا دەکات لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری،
لە ڕاپۆرتێکدا، هەڵسەنگاندنێکی بۆ بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان
خستەڕوو، بە تایبەتی دوای ئەوەی بە بڕیارێکی نادەستووری و نایاسایی و بە شێوەیەکی
ناڕەوا ، وەزیری دارایی فیدراڵ ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڕی.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕاپۆرتەکەدا، بە وردیی و بە زانیاری و
ژمارە خشتەی داهات و خەرجیییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی دارایی 2025 لە
2025/1/1 تاوەکوو 2025/6/20 خستەڕوو، لە خشتەی داهاتەکاندا، سەرچاوەی داهاتەکانی
هەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی وەزیری دارایی و
ئابووری، داتا و ژمارەکانی خشتەی خەرجی مانگانەی مووچە و بەرکاربردن و پڕۆژەکانی
وەبەرهێنانی خستەڕوو و ئاماژەی دا بەوەی کە مانگانە، سەرجەم ئەم داتا و ژمارانە،
لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراون و لە
لایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەرێم، بە شێوەیەکی وەرزی،
پێداچوونەوە و وردبینیان بۆ کراوە.
لە
کۆتایی ڕاپۆرتەکەش، چەند پێشنیارێک خرانەڕوو بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی
بەکاربردنی وەزارەتەکان ، بە ئاراستەی ئەوەی کاری لە پێشینە بۆ دابینکردنی
شایستەکانی مووچەخۆران بێت کە پێشەنگی بایەخی حکومەتی هەرێمە.
ئەنجومەنی
وەزیران دەڵێت: پێزانینمان بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی مووچەخۆران و خەڵکی هەرێمی
کوردستانی دەربڕی، کە بە هۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی
فیدراڵەوە، لە دۆخێکی سەختی داراییدان و ئەنجومەنی وەزیران تێگەیشتنی تەواوی بۆ
بارودۆخی ناهەمواری هاووڵاتیيان هەیە کە بەهۆی ئەم ڕێکارە ناڕەوایانەوە.
هەروەها
ئەنجومەنەکە دڵنیاییش دەدات کە هەموو هەوڵێک دەدەن مافەکانیان نەفەوتێ و لە
گفتوگۆکانیش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا، بگەینە
چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە کە بە ڕێکارێکی نادەستووری.
ئەنجومەنى
وەویران جەختیکردەوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستانی دا کە دژ بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیشە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم
کێشەیەش ، بڕیارە شاندێکی حکومەتی فیدڕاڵ لەم ڕۆژانە سەردانی هەولێر بکات.
ئەنجومەنی
وەزیران جەختی کردەوە لەسەر کارکردنی بەردەوام لە پێناوی دابینکردنی مووچە و
شایسەتە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران
هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانەسروشتییەکانی ڕاسپارد کە بەردەوام بن لە
گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵ بە ئاڕاستەی گەیشتن بە
لەیەکترگەیشتنی هاوبەش لەسەر ئەم بابەتە.
ئەنجومەنی
وەزیران هەڵوێستی خۆی دووپات دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی
بەجێگەیاندووە و پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج
بکات و وەک مافێکی شایستە بە مووچەخۆران، بە دووری بگرێت لە هەر ناکۆکیەکانی نێوان
هەردوولا، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دەستپێشخەری سەردانی شاندی
حکومەتی فیدڕاڵ دەکات بۆ هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
سەبارەت
بە ڕاپۆرتەکەی وەزیری دارایی وئابووریش، ئەنجومەنی وەزیران وتی: لەسەر گرنگی
پێداچوونەوە بە داهات وخەرجییەکان بە شێوەیەکی گشتی و ڕێکخستنەوەیان بەجۆرێک، کە
دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، كاری لەپێشینەی سیاسەتی دارایی گشتیە لە هەرێم.
هەروەها جەخت لە گرنگیی ڕێکخستنەوەی خەرجی بەکاربردن و نەسریەی وەزارەت و
دامودەزگاکان و پێداچوونەوە بە بوارەکانی ئەم خەرجییانە کرا، بۆ ئەم مەبەستەش،
لیژنەیەک ڕاسپێردرا کە بە هامەهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان،
پێداچوونەوانە بە داهات و خەرجی بەکاربردنی وەزارەت و دامودەزگاکان بکەن.