121 کوردستان

سبەینێ كابینەی حكومەت لەهەولێر باس لە گفتوگۆی پێدانی موچەیەك دەكات

11:35 - 24/06/2025

زەمەن - ئابوری

سبەینێی چوارشەممە كابینەی حكومەت كۆدەبێتەوەو؛ دوو تەوەرى سەرەکیی گفتوگۆ دەکرێت.

بەپێی زانیاریەكان یەکێکیان تایبەتە بە پێشکەشکردنى راپۆرتێک لەبارەى داهات و خەرجییەکانى هەرێمى کوردستان و پێشکەشکردنى ئەگەر و چارەسەر و پێشهاتەکان و تەوەرەکەى دیکەیش تایبەتە بە کرێکاران.

لە کارنامەکەدا هاتوە کە لە بڕگەى یەکەمدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخى دارایی ئێستاى هەرێمى کوردستان بەتایبەت موچەى موچەخۆران دەکرێت کە دوو مانگە وەزارەتى دارایی فیدراڵ رایگرتوە و دوا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنى ئەم بابەتە لەلایەن وەزیرى داراییەوە بە راپۆرتێک پێشکەش دەکرێت و داهات و خەرجییەکانى ئێستا دەخرێنەڕو و ئەگەر و چارەسەر و پێشهاتەکانیش دیاریدەکرێن.

لە تەوەرى دوەمیشدا وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی راپۆرتێک تایبەت بە خانەنیشنى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکات و راسپاردە و پێشنیارەکانیش.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن