749 کوردستان

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی سلێمانیەوە سەبارەت بە كوشتنی كەسێك

12:08 - 18/06/2025

زەمەن - هەواڵەكان

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە گەڕەكی ڕزگاری ناحیەی تەکیە هاوڵاتییەك كوژرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیانپێكرد.

ڕاشیگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تەكیەی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ و بە هاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی چەمچەماڵ توانرا شوێنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستنیشان بكرێت و دەستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە، تۆمەتبار بە چەكی جۆری دەمانچە هێرشی كردووتە سەر تاوانلێكراو و كوشتویەتی .

پۆلیس ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبار ( ر ئـ م ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئەو چەكەی كە تاوانەكەی پێ‌ ئەنجامدراوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن