43 جیهان

حکوومەتی ئێران: هاووڵاتییان دەتوانن مزگەوت و قوتابخانە و میترۆ و تونێل بکەن بە پەناگە

03:12 - 15/06/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 حکومەتی ئێران هاوڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن مزگەوت و قوتابخانە و میترۆ و تونێل بکەن بە پەناگە بۆ خۆپاراستن لە هێرشی فڕۆکە و درۆنی ئیسرائیل.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فاتمە مەهاجەرانی، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ئیران ڕایگەیاند: "بۆ خۆپارێزیی لە هێرشەکانی ئیسرائیل، هاووڵاتییانی ئێران دەتوانن پەنا بۆ مزگەوت  یاخوود قوتابخانەکان ببەن. بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هاووڵاتییان دەتوانن لەنێو تونێلی میترۆکانیش بمێننەوە."

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، بۆسەر خاکی ئێران، جگە لە فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکان، ٧٨ هاووڵاتی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئێران ٣٨٥ کەس بریندار بوون و 15 کەسیش کوژراون، هەروەها دۆخی تەندروستی حەوت لەو بریندارانە ناجێگیرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن