مالیکی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و داوای پشتیوانى و بەکارهێنانی هێز دەکات
07:47 - 15/06/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆکی هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایدەگەیەنێت، دەبێت رێگری لە هەموو ئەوانە بکرێت کە خەریکی درۆ، تاوان و قسەی خراپن،پێویستیشە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ حەق بن، هەڵسوکەوتی ئیسرائیل بە هیچ جۆرێک جێگەی قبوڵ نییە و دەبێت وڵاتان بێنە سەرخەت. جەنگ لەبەر دەرگایە.
نوری
مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند:
چۆن ئیسرائیل لە سەردەمی ئیمامی عەلی نەیانتوانی دژی ئیسلام بن، ئێستاش ناتوانن،
ئەوەشی دژی ئەم جەنگە بێت، لە ئێمە نییە، دەبێت لەسەر رێگەی حەق و پیرۆز بەردەوام
بین، ئەوانەی دژی خودان، دەبێت جیابکرێنەوە و نابێت لە رێگەی ئیسلام لابدەین.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دەبێت رێگری لە هەموو ئەوانە بکرێت کە خەریکی درۆ، تاوان و قسەی خراپن،
پێویستیشە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ حەق بن، هەڵسوکەوتی ئیسرائیل بە هیچ جۆرێک
جێگەی قبوڵ نییە و دەبێت وڵاتان بێنە سەرخەت. جەنگ لەبەر دەرگایە.
مالیکی
ڕوونیکردەوە، دەبێت ئیسرائیل بزانێت، چۆن لە سەردەمی ئیمامی عەلی نەیاندەتوانی دژی
ئیسلام بوەستن، ئەوانەی ئەمرۆش هاوشێوە و هاوڕا و هاوبیری عەلییە.
لە
بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا سوپاسی خودای کە گەیشتونەتە ئەم رۆژەی ئەمرۆ و وتی:
"ئەوەی ڕوودەدات ئیسرائیلە کە تاوانکاری ئەنجام دەدات، ڕوون و ئاشکرایە و
دەزانن ئیسرائیل بەرامبەر ئەم وڵاتانە و ناوچانە چی دەوێت، بەڵام ئێمە بە هێزەوە
بەرەوڕووی وەستاوین، بەرگری بەردەوام دەبێت. سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەتە
ئیسلامییانەش دەکەین کە دژی ئیسرائیلن."
جەختیشی
کردەوە، وەک موسوڵمان، دەبێت بە ڕووی ئیسرائیل و هاوبیرەکانیان بوەستینەوە، چۆن
ئیمامی عەلی دژی ئەمانە دەوەستایەوە، ئێمەش درێژەپێدەری ئەو رێگەیەین. ئەمە جەنگی
ئوممەتی موسوڵمانانە و دەبێت پاڵپشتی بکەین.
هەروەها
مالیکی وتیشی: کاتێک بۆ غەززە و سەر باشووری لوبنان، زۆرێک بەس قسەیان دەکرد، ئەمە
جەنگە و بەردەوامی دەبێت و بەرپەرچ دانەوە و بەرگری دەوێت، "ئەوەی دژی ئەم
جەنگە بێت، ئەوا سەرلێشێواوە و لە ئێمە نییە."