وا بەزووی بەتەمای مووچە مەبن دەکەوێتە هەفتەی دووەمی مانگی ١١
01:15 - 27/10/2026
زەمەن_هەواڵ
بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت: مووچەی هەرێم لە هەفتەی داهاتوودا نادرێت، بەڵکو کاتەکەی ئەکەوێتە نێوان ڕۆژانی ٧ تا ١٠ی مانگی ١١.
ئەمڕۆ سیشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، دەربارەی هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕایگەیاند: بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت هەواڵی دروست بزانن و لە چەواشەکاریی ئەو کەناڵانە ڕزگاریان ببێت کە تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەواڵی هەڵە بڵاو دەکەنەوە، هاتنی مووچە دەکەوێتە نێوان ڕۆژانی ٧ تا ١٠ی مانگی ١١.