مەسعود پزیشکیان: وەڵامدانەوەی توندترمان بۆ ئیسرائیل دەبێت
08:36 - 14/06/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی
ئێران باس لەوە دەکات، ئەگەر هێرشەکانی سەر ئێران دووبارە ببنەوە، وەڵامدانەوەیان
توندتر دەبێت.
مەسعود
پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێرشەکانی سەر ئێران دووبارە
ببنەوە، وەڵامدانەوەمان توندتر دەبێت.
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئەگەر هێرشەکانی سەر ئێران دووبارە ببنەوە، وەڵامدانەوەمان توندتر دەبێت.
پزیشکیان
وتیشی: بەهەموو توانامانەوە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل.
سەرۆک
کۆماری ئێران ئەوەى خستەڕوو، توانییان ئەو چەکانەی ئیسرائیل بخەنە خوارەوە، کە
دەوترا ڕادارەکان ناتوانن بیاندۆزنەوە.
سەبارەت
بە دانووستانەکانیشیان لەگەڵ ئەمریکا سەرۆکی ئێران روونیکردەوە، ئەوان لە گفتوگۆدا
بوون لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەوان ناپاکی لەگەڵ کردون و پشتگیری ئیسرائیلیان کردوە.