ئاوات محەمەد: پلانی رۆژانی جەژن بەسەرکەوتویی جێبەجێ کراوە
07:57 - 09/06/2025
زەمەن پرێس:
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ پلانی رۆژانی
جەژنی قوربانی پیرۆز بەسەرکەوتویی جێبەجێ کراوە و سوپاسی تەواوی لیژنە هاوبەشەکان،
ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکەین.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند:
ئامانج لە دانانی پلان بۆ رۆژانی جەژن و جێبەجێکردنی لەلایەن ئاسایش و
هێزەئەمنییەکانی دیکە و تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پاراستنی ئەمنییەت
و تەندروستی هاووڵاتیانە، بەسوپاسەوە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ توانیویانە
بەسەرکەوتویی پلانەکە جێبەجێ بکەن.
وتیشی، لە چوار رۆژەی جەژنی قورباندا لیژنەکانی
قائیمقامییەتی سلێمانی بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان و سەردانی تەواوی
ئەوشوێنانەیان کردوە کە میوانان و گەشتیارانی شاری سلێمانی بۆبەسەر بردنی کاتێکی
خۆش رویان لێکردوە، ئەمە جگەلەئەوەی بەهاوبەشی تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس هێزە
ئەمنییەکانی دیکە تارادەیەکی زۆر رێگرییان لەسەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵان و شەقامەکان
کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە ئەو
سەرپێچیکارانەی کڕین و فرۆشتنیان بەئاژەڵەوە لەشوێنی نەشیاو و نەگونجاوەدا کردووە
دەستگیرکراون، سەرجەمیان ئازاد دەکرێن.
قائیمقامی سلێمانی، سوپاسی تەواوی لیژنەکانی
قائیمقامیەت، هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە دەکات
کە لەرۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا بەئەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ
کردوە.