لێزمە باران و هەورە تریشقە
12:47 - 09/04/2026
زەمەن - هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ڕوونیشیکردەوە کە لە هەندێک کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت، لە هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە و هەندێک ناوچەی دیکەش ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە .
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران کە هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران لەگەڵ هەورە تریشقە دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 1-3 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی