524 کوردستان

یەکێتى داواکارییەکانى بۆ پێکێنانى کابینەى نوێى حکومەت دەگۆڕێت

09:19 - 26/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندى دانوستانكاری یەكێتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەى داهاتوویان لەگەڵ شاندى پارتى داواکارى نوێیان دەبێت و ئەو پۆستانەى پێشتر داوایان کردبوو، گۆڕانکاریى تێدا دەکەن.

 

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری یەكێتی رایگەیاند، گۆڕانکارییەکان لەچوارچێوەى جۆری پۆستە دڵخوازەكانی یەکێتى دەبێت لە حكومەتی داهاتووی هەرێم، بەمەبەستی گەیشتن بە دەرچەیەك بۆ ئەم قۆناغەی دانووستانەكان.

 

هەروەها راشیگەیاندووە، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە باڵاكان و سیادییەكان دەبێت، بە ئامانجی زووتر پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و چالاككردنەوەی دەسەڵاتی یاسادانان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن