ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بهشداری له کۆنفرانسی وزە لە واشنتن دهكات
10:44 - 22/05/2025
زهمهن - ههرێمی كوردستان
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
22ى ئایارى 2025، کاتژمێر 8:30ی بەیانی بە کاتی واشنتن و 3:30 پاش نیوەڕۆ بە کاتی
هەولێر کۆنفرانسى وزە بەرێوەدەچێت.
هەریەک لە مەسرور
بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و کریستۆفەر رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، لە
کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.
کۆنفرانسەکە ئەنستیتیوتی
جیهانیی ئەلمۆنیتۆر رێکیخستووە و بڕیارە سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان و وەزیری
وزەی ئەمریکا لە دوو پانێڵی تایبەتدا باس لە داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
و پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغداد بکەن.
رۆژى دووشەممە
19ـى ئایارى 2025، مەسرور بارزانى لە ئەمریکا، بە فەرمى رێککەوتنى لەگەڵ کۆمپانیاکانى
وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی ئەمریکى واژۆ کرد، کە تایبەتە بە کێڵگەی گازیی
میران لە بازیان بە یەدەگی هەشت تریلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و کێڵگەکانى تۆپخانە
و کوردەمیر لە سەنگاو و قادرکەرەم کە یەدەگەکانیان پێنج تریلیۆن سێجا گازی شروستیی
تیادایە، ئاژانسى رۆیتەرزیش، بڵاویکردەوە ، گرێبەستەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،
لەگەڵ دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە بە بەهای 110 ملیار دۆلارە.