ئافرەتێکى دیکەى دووگیان بەهۆى هەڵەى پزیشکییەوە گیانى لەدەستدا
07:49 - 21/05/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ ئافرەتێکى دیکەى دووگیان بەهۆى هەڵەى پزیشکییەوە لە سنوورى قەزاى ئاکرێ گیانى لەدەستدا.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئافرەتەکە ناوى وەفا رەشادە دووگیان بووە، بەهۆى هەڵەى پزیشکییەوە خۆى و منداڵەکەى سکیشى گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر لە سنوورى زاخۆ ئافرەتێکى دیکە کە ناوى شیلان ئیسماعیل بوو، دواى 17 رۆژ مانەوەى لە نەخۆشخانە، بەهۆى تێکردنى خوێنى هەڵە گیانى لەدەستدا.