وەزیرى نەوتى عێراق: گرێبەستەکانى حکومەتى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان پوچەڵن
06:52 - 21/05/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزیرى نەوتى عێراق دەڵێت، ئەو گرێبەستانەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى ئەمریکا کردوویەتى پوچەڵن.
ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان ناتوانێت گرێبەست لەبوارى نەوت و غاز بکات، تەنیا عێراق دەتوانێت ئەو جۆرە گرێبەستانە واژۆ بکات.