23 کوردستان

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی (٥٠) ملیاری داهاتی ناوخۆی بەکاش رەوانەی بەغدا کرد

12:31 - 22/05/2025

زەمەن - ئابوری

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ .

 

 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٥٠،٥٢٢،٧٥٠،٠٠٠ ) پەنجا ملیارو پێنج سەدو بیست و دوو ملیۆن و حەوت سەدو پەنجا هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن