راگەیەندراوێک لە وەزارەتى کارەباوە لەبارەى پرۆژەى رووناکى
10:00 - 20/05/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان دەڵێت، پرۆژەى رووناکیى کارەباى 24 کاتژمێرى لە بەرژەوەندى سەرجەم هاووڵاتیانە بەتایبەت خەڵکى هەژار و شوێنە بازرگانییەکان.
وەزارەتى کارەبا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ شوێنە بازرگانییەکانیش دابین دەکات، بەمەش دەتوانن کارەکانیان زیاتر بەرەپێش ببەن و خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەش بە کڕیارەکانیان بکەن، چونکە دەبنە خاوەنی کارەبایەکی بەردەوامی بێ پچڕان.