313 کوردستان

لەبارەى فۆڕمى بەشەخۆراک هاووڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

09:43 - 17/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە.

 

وەزارەتى بازرگانى دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەینەوە، هەروەها بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کۆبوونیان نیە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخوود ناوی نوێ زیادبکەن، لەقۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەت گوزاریەش چالاک دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن