شارەوانی سلێمانی: شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت
02:31 - 17/05/2025
زەمەن _ سلێمانی
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کە رۆژی یەکشەممە١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، شەقامی سەرەکیی (هەزارمێرد، عەزیزاوا، جێشانە) نزیک پردی (بابا عەلی)، لە کاتژمێر ٤ی بەیانییەوە، دادەخرێت بۆ ئەنجامدانی قیرتاوکردن و چاککردنی شەقامەکە.
هاوکات، ئاماژەی بەوەشداوە، هاوڵاتییان دەتوانن رێگەی جێگرەوەی گوندی باڵچوخ و بنگرد بەکاربێنن.