خەسارەتێکی گەورەبوو بەئەزموونترین کارمەندبوون
10:32 - 16/05/2025
زەمەن - ههولێر
ئەمڕۆ بەرەبەیان دوای ئەوەی کەسێک دەکەوێتە نێو تانکییەکی سووتەمەنییەوە و گیانلەدەستدەدات، دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ دەرهێنانی تەرمەکە دەچنە نێو تانکییەکەوە، بەڵام هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.
ئەفسەرێکی باڵای بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی روداوەکە بە نیگەرانی و دڵی پڕەوە وتی«دوو کارمەندەکەمان دوو لە بەئەزموونترین و چالاکترین کارمەندەکانمان بوون، کە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداو خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ بەرگری شارستانی»
وتیشی: بە کاریگەری پاشماوەی بۆنی تانکییەکە گیانیان لەدەستداوە."