پەیامێک لە مەزڵوم عەبدییەوە لەبارەى خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە
07:32 - 12/05/2025
زەمەن - کوردستانى
مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات پەیامێکى لەبارەى خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بڕیارەکەیان جێگەى رێزە.
مەزڵوم عەبدى لە درێژەى پەیامەکەیدا کە لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی سەرۆک ئۆجەلان جێگەی رێزە.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا نووسیویەتى، پەکەکە لە قۆناغی رابردوودا، رۆڵێکی مێژوویی و سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم هەنگاوە نوێیە رێگە خۆش دەکات بۆ پرۆسەیەکی سیاسی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەکەدا. دەشڵێت، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست بنێن و هەموو دۆستان پشتیوانی پرۆسەکە بکەن.