299 کوردستان

زانیارى لەسەر ئەو ژنەى بە هەڵە خوێن کرایە جەستەیەوە.. گیانى لەدەستداوە؟

07:00 - 17/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە سەرەتاى ئەم مانگە، ژنێک لە سنوورى زاخۆ لەکاتى نەشتەرگەریى منداڵبوون، خوێنى هەڵەى تێکرا، بەوهۆیەوە تەندروستى تێکچوو و بێهۆشبوو، بەگوێرەى زانیارییەکان، هەموو ئەندامەکانى لەشى لەکارکەوتوون و تەنیا دڵى لێدەدات.

 

سەرەتاى ئەم مانگە، شیلان ئیسماعیل کە دایکى شەش منداڵبوو، بەمەبەستی لەدایکبوونی حەوتەمین منداڵی، رەوانەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی زاخۆ کرا، ئەوکاتە کەسوکارەکەى رایانگەیاند، بەهۆی پێدانی "خوێنی هەڵە"وە بێهۆشبووە، تەندروستیی زاخۆش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و رایگەیاند، هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت سزا دەدرێت، شیلان جۆرى خوێنەکەى +B بوو بەڵام پزیشک خوێنى جۆرى +Aیان تێکردبوو.


بەگوێرەى زانیارییەکان، ئێستا شیلان هەموو ئەندامەکانى جەستەى لەکارکەوتووە، تەنیا دڵى لێدەدات و لەژێر ئامێرى پزیشکیدایە، هەرکات ئامێرەکەى لێبکرێتەوە گیانلەدەستدەدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن