80 کوردستان

دەوڵەت باخچەلى: سوپاسى ئۆجەلان دەکەم

08:37 - 12/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

دەوڵەت باخچەلى سەرۆکى پارتى بزوواتنەوەى نەتەوەپەرستى تورکیا (مەهەپە) دەڵێت، سوپاسی عەبدوڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەر و سەرۆکی پەکەکە دەکەم کە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی 27 شوباتی لە ئەستۆ گرت. سوپاسی ئەو شاندانە دەکەم کە گفتوگۆ و کۆبوونەوەیان لە نێوان ئیمراڵی - دەم پارتی و قەندیل کردووە.

 

دەوڵەت باخچەلى لە تۆڕى ئێکس پۆستێکى کردووە و نووسیویەتى، هیوادارم ئەو پەڕە خوێناوییەی بۆ ماوەی 47 ساڵ بە ناپاکی نووسرا، دابخرێت و جارێکی دیکە نەکرێتەوە.

 

هەروەها دەڵێت، پارتەکەمان و هاوپەیمانی جمهوور هیچ کاتێک هەنگاویان بەرەو دواوە نەناوە، هەروەها ئیمراڵی (ئۆجەلان) و دەم پارتی زۆر بە وردی خوێندنەوەیان بۆ مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەمان کرد.


باخچەلی پێیوایە، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ئامانجی یەکەمی سەت ساڵەی تورکیا بووە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاشتی و برایەتی براوە بوون، ئەمڕۆ سیاسەت و دیموکراسی براوە بوون.

باخچەلی هەروەها سوپاسی کۆچکردوو، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاوسەرۆک و بەرپرسانی دەم پارتی کرد بەوەی، هەوڵیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری داوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن