ناوى نزیکەى 10 هەزار کەس لەم وەزارەتە بۆ وەرگرتنى زەوى گەڕایەوە
09:53 - 10/05/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەت دەرچوو.
لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە هاتووە، دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ (٩٥٧٩) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.
- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران١٣١ کەس.
- لیوای ٢ی پیادە ٧٠٨ کەس.
- لیوای ٤ی پیادە ١٤٠٠ کەس.
- لیوای ٧ی پیادە ١٦٧٢ کەس.
- لیوای ١١ی پیادە ١٦١٧ کەس.
- لیوای ١٢ی پیادە ١٦٢٢ کەس.
- لیوای ١٧ی پیادە ١٠١٩ کەس.
- لیوای ١٨ی پیادە ١٤١٠ کەس.
وەزارەتەکە دەڵێت، کۆی گشتی (٩٥٧٩) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.