26 کوردستان

حەوت ئەندامى خێزانێک بەشێوەیەکى سەیر گیانیان لەدەستدا

08:23 - 10/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لە رۆژهەڵاتى کوردستان، حەوت ئەندامى خێزانێک لەناو بیرێکى زەوییە کشتوکاڵییەکەیان گیانیان لەدەسادا.

 

ئاژانسى هەواڵى مێهرى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، ئەندامێکى خێزانەکە چووەتە ناو بیرەکەوە و نەهاتووەتە دەرەوە، ئەندامانى دیکەى خێزانەکە یەک بەدواى یەکدا چوون و هیچیان نەهاتوونەتە دەرەوە، سەرجەمیان لەناو بیرەکە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاژانسەکە راشیگەیاندووە، رووداوەکە لە پارێزگاى کوهدەشتى لوڕستانى رۆژهەڵاتى کوردستان روویداوە، پۆلیسى شارەکە دەڵێت، لەناو بیرەکە بۆنى غاز هاتووە، بەهۆکارى ئەوە سەرجەمیان لەناو بیرەکە خنکاون و تەرمى هەر حەوت ئەندامەکە لەناو بیرەکە هێنراوەتە دەرەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن