کۆمەڵ و یەکگرتوو بایكۆتی کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران ده‌کەن
10:18 - 10/01/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی ئەنجوومەنى
وەزیران سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانى لە ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ کۆبوونەوەکە بانگێشتکرد،
بەڵام هەریەکە لە فراکسیۆنەکانى یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى دادگەری رایانگەیاند،
بەشداریى ناکەن.
پێشه‌وا
هه‌ورامی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند : بەیانی کاتژمێر (۱٠ )لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان
نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی
سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.
وتیشی: بابەتی کۆبونەوەکە
تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی.
له‌به‌رامبه‌ردا
سۆران عومه‌ر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشكرایكرد
كه ئه‌وان ، بەشدارى کۆبوونەوەکە ناکەن، وتى "زۆر هۆکاریان بۆ بەشدارینەکردن
هەیە.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری
یه‌كگرتوو موسەنا ئەمین، ئەندامى ئەنجوومەنى
نوێنەران لە فراکسیۆنى یەکگرتوو وتی، بەشدارى کۆبوونەوەى ئەمرۆى ئەنجوومەنى وەزیران
ناکەن، بەهۆى ئەوەى بۆچوونمان وایە ئەم کۆبوونەوانە هیچ سودێکیان نییە و ئەوە حکومەتى
هەرێمە بەردەوام کێشەى نوێ لەگەڵ بەغداد دروستدەکات و هیچ بەرپرسیاریەتییەک هەڵناگرێت.