بەپێی بڕیاری هاوتا كردنەكە موچەی وارسی خانەنشینان دەبێت بەچەند؟
04:57 - 02/09/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بریاری هاوتا كردنی موچەی خانەنشینان ئەو وارسانەش دەگرێتەوە كە موچەی كەسێكی نزیك (دایك یان باوك)ـیان وەردەگرن.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە(KNN)ـی راگەیاند: بەپێی بڕیاری ژمارە (9ـی ساڵی 2021)ـی عێراق موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق كراوە، كە كەمترین بڕی موچەش (500) هەزار دینارە.
وتیشی: ئەو خانەننشینانەشی خۆیان لە ژیاندا ماون بڕی (100) هەزار دینار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانیانیان خەرج دەكرێت و كۆی گشتی موچەكەیان دەبێت بە (600) هەزار دینار.
سەبارەت بە ئەو وارسانەی موچەی خانەنشینی كەسێكی نزیك (دایك یان باوك)ـیان وەردەگرن، رونیكردوە: ئەگەر خانەنشینەكە تەنها یەك وارس موچەكەی وەربگرێت، ئەوە بەرێژەی لە (60%) و ئەگەر دو وارسی هەرێت، بەبڕی (80%)ـی ئەو بڕە موچەی پێی خانەنشین كراوە وەردەگرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو وارسانەی كە موچەی خانەنیشیی كەسێكیان وەردەگرن، پێدەچێت بۆ (500) هەزار دینارەكە بەرز بكرێتەوە.