1494 کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان: تەکەتول و دەستەگەری هەیمەنەی بەسەر وەزیرەکانی کابینەی نوێدا کردووە

08:15 - 11/07/2019

"زەمەن"

 

بڵێسە جەبار فەرمان رایگەیاند کە وەزیرەکانی ئەم کابینەیە لاوازن و تەکەتول و دەستەگەری هەیمەنەی بەسەر وەزیرەکاندا گرتووە، بۆیە ئەرکی سەرۆکی حکومەت زۆر قورس دەبێت.


بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە وتارێکدا دەربارەی جیاوازی ئەم کابینە نوێیە و کابینەکانی پێشوتر رایگەیاند: جیاوازی ئەم کابینەیە لە گەڵ کابینەکانی پێشوتر ئەوەیە کە وەزیرەکانی زۆر لاوازن و هەیمەنەی حزبی لەڕوی تەکەتول و دەستەگەریەوە بە تەواوی دەستی گرتووە بەسەری دا و پرۆفیشنالیتی و شارەزایی رەچاو نەکراوە.

 

روونیشیکردەوە، ئەرکی مەسرور بەرزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر قورسترە لەچاو حکومەتەکانی پێشوتر و رووبەڕووی ئاڵانگارییەکی زۆر دەبێتەوە " بەهۆی کێشە و قەرزە کەڵەکە بووەکانی هەرێم."

 

هاوکات، لەدوای پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم بارودۆخی ململانێی تەکەتولەکانی یەکێتی توندتربۆتەوەو باڵی ماڵی تاڵەبانی هەست بە مەغدوربون وکەمبوونەوەی رۆڵیان دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن