قامیشلۆ: لە تەقینەوەیەکدا 7 کەس بونە قوربانی
06:54 - 11/07/2019
"زەمەن"
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ لە کوردستانی رۆژئاوای لە
بەردەم کڵیسایەکدا تەقینەوەیەک روویداو و لە ئەنجامدا (7) کەس بوونە قوربانی.
رۆژنامەی هاوار بڵاویکردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج
و 45 خولەک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە
بەردەم کڵێسای (العذرى) لە گەڕەکی وەست تەقییەوە و بەهۆیەوە (7) کەس بونە قوربانی
و زیانێکی مادی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاند.
هاوکات دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و هێزە ئەمنییەکان
گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەکە و قوربانییەکانیش رەوەنەی نەخۆشخانە کراون.