1782 جیهان

جه‌نگی به‌نداوه‌كان.. به‌نداوێكی دیكه‌ له‌ ئۆكرانیا ته‌قێنرایه‌وه‌

02:32 - 13/06/2023

"زەمەن"


دوای داڕمانی نهێنی بەنداوی کاخۆڤکا لە باشووری ئۆکرانیا هەفتەی ڕابردوو، پێدەچێت بەنداوێکی دیکەش بە هەمان شێوە داڕمابێت.

ڤالێری چێرچی، وتەبێژی سەربازی ئۆکرانیا لە کەرتی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕوسیا بەنداوێکیان بەدرێژایی ڕووباری مۆکری یالی تەقاندووەتەوە.

هەروەها لە لێدوانەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئۆکرانسکا پراڤدا" ئێوارەی دووشەممە وتی "بۆردومانکردنی بەنداوەکە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەکەدا".

جگە لەوەش ئەو پێی وابوو کە ئامانجی هێزەکانی ڕوسیا لە لێدانی بەنداوەکەدا "خاوکردنەوەی هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئۆکرانیا" بووە، بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شکستی هێناوە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئۆكرانیا ده‌ستپێكردنی هێرشی پێچه‌وانه‌ی راگه‌یاند و ڕۆژی دووشەممە، هانا مالیار، بریکاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەی سێ گوندیان کۆنترۆڵکردۆتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو گوندانەی لە سەرەتای هێرشی دژە هێرشی هەفتەی ڕابردووەوە کۆنترۆڵیان کردۆتەوە گه‌یشتووه‌ته‌ حەوت گوند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن