دیسان كورد دابه‌شبوو.. یه‌كێتی ده‌نگی دا‌و نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوو کۆبوونەوەی لیژنەی داراییان جێهێشت
10:46 - 26/05/2023
281 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – عێراقی
شه‌وی رابردوو لیژنه‌ی
دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا ده‌نگی له‌سه‌ر
چەند مادده‌یه‌كی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه داوه و كوردیش دیسان دابه‌شبوو.
جەمال کۆچەر، ئەندامی
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند،
ئەو پێشنیازانەی پێشکەشکرابوو بۆ ماددەکانی 13 و 14 لەلایەن هەندێک لایەنی شیعییەوە
جیاواز بوو لەو پێشنیازانەی ئەمشەو لە کۆبوونەوەکە خستیانەڕوو کە بەبێ گفتوگۆکردن
بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕاندرا بۆیە سوننەکان و بەشێک لە نوێنەرانی کورد دەنگیان بۆ نەدا.
جه‌مال كۆچه‌ر
وتیشی: تێپەڕاندنی ئەو دوو ماددەیە پێشێلی ئەو رێککەوتنەبوو لەنێوان هەردوو حکومەتی
هەرێمی کوردستان و فیدراڵی کراوە بۆیە ئێمە دەنگمان پێنەدا و ئەگەری هەیە لە لە
داهاتوو لە پرسەکانی نەوت و غاز و خاڵە هەڵپەسێدراوەکانی دیکەش پێشێلی رێککەوتنەکان
بکرێت.
ده‌بوایه له ماددەکانی
13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە ئەو دەقە پەسەندبکرێت کە لە حکومەتەوە هاتووە کە پەیوەستن
بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.به‌ڵام ئه‌و ده‌قه په‌سه‌ند
نه‌كرا.
جه‌مال كۆچه‌ر
وتی: به‌داخه‌وه دیسان فراکسیۆنە
کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی شه‌وی رابردووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دابەشبوون.
جەمال کۆچەر باسی
لەوەشکرد، ئەو پێشنیازانە هۆکارێکە بۆ پەکخستنی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە
بودجەی فیدراڵی کە ئەمەش ناردنی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پەیوەست
کردووە بە چەند مەرجێکەوە کە زەحمەتە بۆ جێبەجێکردن.