411 کوردستان

سەرۆکی هەرێم مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپارد

05:07 - 12/06/2019

"زەمەن"

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌رسوومی هه‌رێمی، مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد.

ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێم، مەسرور بارزانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

له‌ رێوڕه‌سمی راسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده‌بوون.

به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها 30 رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی-دا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن