نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
09:02 - 26/03/2023
419 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە
بینی و یه‌ك به‌رمیل به 75 دۆلاره.
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە
75 دۆلاره‌و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 69 دۆلار و20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ناجێگیری و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه
بڕیاره ڕۆژی ٣ی نیسان، لیژنەی ڕاوێژکاری ئۆپێک+ کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت
(ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی لەنێویاندا ڕوسیا لەخۆدەگرێت، کۆبێتەوە.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار
به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.