نێچیرڤان بارزانی: با نه‌ورۆز بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێ بۆ يه‌كتر قبووڵكردن و كارى پێكهوهيى
07:27 - 20/03/2023
78 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
نێچیرڤان بارزانی،
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی
بڵاوکردەوە و دەڵێت، "با نه‌ورۆز و به‌هارى نوێبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆمان، له‌گه‌ڵ
خێزان و ماڵ و كه‌سوكار و هاوڕێيانماندا، بكه‌ينه نوێنكردنه‌وه‌ى ڕێز و خۆشه‌ويستى
و ڵێبوردن و ئاشتبوونه‌وه." ئاماژەی بەوەشکردووە: ئازادى و ده‌ستكه‌وته‌كان،
به‌رهه‌مى گيانى نهورۆزييانهى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستانن.
نێچیرڤان بارزانی
دەڵێت: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى برايه‌تى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن
و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و
ناوچه‌كه و جيهان درێژ ده‌كه‌ين. هه‌مووان دڵنيا دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه
فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پارێزه‌رى ڕێزلهيهكگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شمان
ده‌بين.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
گه‌لى كورد و
كوردستانييانى ئازيز له كوردستان و له هه‌ر كوێى جيهان بن،
به گه‌رمى و له
ناخمى دڵمه‌وه جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى له هه‌مووتان، له خێزانى سه‌ربه‌رزى
شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. سڵاو ڕێز و خۆشه‌ويستيم بۆ يه‌ك به يه‌كى دايكوباوك و
هاوسه‌ر و منداڵان و خوشك و برايان و كه‌سوكارى شه‌هيدان.
پيرۆزبايى و سڵاو
و ڕێزم بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، بۆ ئاسايش و پۆليس و دژه‌تيرۆر و ته‌واوى هێزه
ئه‌منييه‌كان كه ئاسايش و ئاراميى كوردستان ده‌پارێزن.
پيرۆزبايى و سڵاو
و ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌ر بوارێكى كار و فهرمانبهريدا، خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
له بنياتنان و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شانه‌وه‌ى كوردستاندا، به‌شدار و هاوبه‌شن.
نه‌ورۆز، جه‌ژنى
پيرۆزى نهتهوهييى كورده. جه‌ژنى سه‌ركه‌وتن و بڕوابه‌خۆبوون، شانازى و شكۆمهندييه.
هێماى هه‌ڵسانه‌وه و ژيانه‌وه‌ى گيانى كوردايه‌تى و حه‌زى ژيان و مرۆڤدۆستيى كورد
و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه. نه‌ورۆزه و له گيان و خوێن و ناخ و ده‌روونى هه‌موو
كوردێكدا، خولياى ڕزگارى، ئازادى، ژيانێكى سه‌رفراز، گهشبوونهوهى هيوا و ئومێد
بۆ داهاتوويهكى باشتر، نوێ ده‌بێته‌وه.
ئاگرى نه‌ورۆز،
ديسان وه‌ك هه‌ميشه بڕوا و هێز و تينمان گڕدهداتهوه. بۆيه كورد نه‌كه‌وتووه
و هه‌رگيز ناكه‌وێ، چونكه هه‌موو سه‌ره‌تاى به‌هارێك، له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م بڵێسه‌ى نه‌ورۆزدا،
گيانى به‌رخودان و ئازادى و سه‌رفرازى له هه‌موو كوردێكدا زيندوو ده‌بێته‌وه.
ئازادى و ده‌ستكه‌وته‌كان،
به‌رهه‌مى گيانى نهورۆزييانهى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستانن. به گيان و
خوێن و فرمێسك و ده‌يان ساڵى خه‌بات و به‌ره‌نگاريى تێكۆشه‌رانى كورد و
كوردستانييان، به‌ده‌ست هاتوون.
هه‌موومان دوێنيى ژێرده‌ستى و ستهمكاريمان لهبيره. هه‌موومان گرتن
و كوشتن و ڕاگواستن، سووتاندن و وێرانكردن و له‌ناوبردن، كيمياباران و ئه‌نفال و
جينۆسايدمان لهبيره و هه‌رگيز له‌بيرمان ناچنه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نهيانتوانى
ئيراده‌ى كورد و گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و ئازادى و سه‌رفرازى بشكێنن! چونكه كورد
له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م گڕى هه‌موو نهورۆزێكدا، دووباره تێدههڵدهچێتهوه و به‌گوڕتر
ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له نه‌ورۆزدا
ئيشق و خۆشه‌ويستيى كورد و گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ خاك و وڵاته‌كه‌ى، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى،
له دايك ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئهوهيشه نهێنيى مانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له
زيندووه، كه به‌هێزترين سته‌مكار و چه‌كى سه‌رده‌م، نهيبهزاند و ههگيز نابه‌زێت.
گه‌لى كورد و
كوردستانييانى خۆشه‌ويست..
با نه‌ورۆز و
به‌هارى نوێبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆمان، له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و كه‌سوكار و هاوڕێيانماندا،
بكه‌ينه نوێنكردنه‌وه‌ى ڕێز و خۆشه‌ويستى و ڵێبوردن و ئاشتبوونه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى
سياسيش، با نه‌ورۆز بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێ بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و يهكترقبووڵكردن
و كارى پێكهوهيى. تاكو بتوانين له هه‌رێمى كوردستان كێشه و ناكۆكييهكان تێپه‌ڕێنين،
له‌گه‌ڵ به‌غداش پێكه‌وه به يه‌ك ده‌نگ و يه‌ك هه‌ڵوێست، به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى
ده‌ستوور، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا،
داوا له لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌كه‌م به گيانێكى عێراقييانهى نيشتمانى كه
حزب و نه‌ته‌وه و ئايين و مه‌زهه‌ب تێپه‌ڕێنێت، هه‌موومان پێكه‌وه بۆ عێراقێك
كار بكه‌ين، وڵاتى هه‌موومان بێت. عێراقێك كه ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌رى،
ژيان و شكۆ و ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كانى، پارێزراو بێت. عێراقێك به هه‌موومان پێكه‌وه
بتوانين بيكهينه نيشتمانێكى باشتر بۆ هه‌مووان.
له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى
فيدراڵيى عێراق به ئاراسته‌يه‌كى ڕاستدا ده‌ڕۆين. هه‌نگاوه‌كان مايه‌ى ئومێد و
خۆشحاڵين. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دروستكردنه‌وه‌ى متمانه و دڵنيايى له‌نێوان
لايه‌ن و پێكهاته‌كاندا، عێراق ده‌كاته‌وه به وڵاتێكى به‌هێز و پارێزراوى ڕێزلێگيراو.
هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر ڕۆشناييى ده‌ستووردا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييهكه بۆ سه‌رخستنى
كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پرۆسه‌ى سياسى و بنه‌ماكانى ديموكراسى له عێراق.
كوردستانييانى خۆشه‌ويست،
گه‌شت و سه‌يران
و جۆش و خرۆشى نه‌ورۆز، نيشاندانى گيانى زيندووى ژياندۆستى و ئاشتيخوازيى كورد و
كوردستانييانه. ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ڕهنگينهى له‌ناو سروشتى جوانى كوردستاندا دهيگێڕين،
له حه‌زێكى قووڵه‌وه بۆ ژيان و ئارامى، بۆ كامه‌رانى و ئاسووده‌يى، بۆ پێكهاتنه‌وه
و ئاشته‌وايى هه‌ڵده‌قوڵێت. به‌شێكى گرنگ و به‌نرخى به‌هاكان و گيان و كولتوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
ئێمه له هه‌رێمى
كوردستان ده‌ستى برايه‌تى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو
گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان درێژ
ده‌كه‌ين. هه‌مووان دڵنيا دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى
و پارێزه‌رى ڕێزلهيهكگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شمان ده‌بين.
پيرۆزبايى له‌و
گه‌ل و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌م كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن. سڵاو و پێزانين بۆ
پشتيوانيى وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ديپلۆماتكاران و ڕێكخراوهكانيان
له هه‌رێمى كوردستان. هيوادارم هه‌موويان نه‌ورۆزێكى خۆش به‌سه‌ربه‌رن.
داوا له هاووڵاتييانى
ئازيز ده‌كه‌م له گه‌شت و سه‌يراندا، ئاگادارى خۆيان بن. پاكوخاوێنيى ژينگه و
سروشتى جوانى كوردستان بپارێزن. پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى هاتوچۆ بن.
جه‌ژنى هه‌مووتان
پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
ساڵى سه‌ركه‌وتن
و به‌ديهێنانى خه‌ونه‌كانتان بێت.
جه‌ژن و پشوويهكى
خۆش و ئارام بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.
هه‌ر سه‌رفراز بن.