857 کوردستان

سەرما و باران بارین دەستپێدەکاتەوە

11:11 - 20/03/2023

زەمەن_هەرێمی کوردستان


بەپێی پێشبینییەکان، بارانبارین بەشێوەیەکی زستانی و پچر پچر لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە.


ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەمە ٢١-٣-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو و کەشێکی سارد ناوچەکانمان دەگرێتەوە کە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٥ پلەی سەدی نزمدەبنەوە ، لەکاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بارانبارین بەشێوەیەکی زستانی و پچر پچر لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە کە زۆرترین رێژەی باران لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ئەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەی ھەیە لە ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا لەبەرزی زیاتر لە ٢٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر بارین ئەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن