پێنج تا 25 ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێت بە فەرمانبەران
11:01 - 19/03/2023
48 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_عێراق
بانکى رافیدەین ى عێراق پێنج ملیۆن تا 25 ملیۆن
دینارە بە قەرز دەدات بە فەرمانبەران و کارمەندانى ناوخۆ و
خانەنشینان.
نوسینگەى راگەیاندنى بانکى رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا
ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوى کردەوە؛ ئەو قەرزەى کە دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان و
کارمەندانى ناوخۆى عێراق لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا 25 ملیۆن دینار و ماوەى دانەوەى قەرزەکان لە پێنج ساڵ واتا 60 مانگ دەبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە کە پێشکەشکردنى داواکاریی
بۆ وەرگرتنى ئەو قەرزە لەڕێی ئەپڵیکەیشنى تایبەتى بانکى رافیدەینەوە دەبێت.