ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێم زانیاری نوێ لهبارهی كهوتنهخوارهوهی هێلیكۆپتهرهكەى دهۆک ئاشكرا دهكات
10:04 - 19/03/2023
94 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی
هێلیکۆپتەرێک لە سنووری دهۆک و گیانلەدەستدانی چەند کەسێک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاڤا
و سلێمانی فڕیون بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگادار بکەنەوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 19//3/2023، ئەنجوومەنی
ئاسایشی هەرێمی كوردستان له راگهیاندراوێكی ڤیدیۆییدا ئاماژهی بهوه كردووه،
"بهپێی راگهیاندراوی هێزهكانی ههسهده دوو هێلیكۆپتهر كهوتوونهته
خوارهوه و 9 كهس گیانیان لهدهست داوه، بهڵام ئێمه تهنیا كهوتنهخوارهوهی
یهك هێلیكۆپتهر و گیان لهدهست دانی 7 كهس پشتڕاست دهكهینهوه"
دەشڵێت، لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و
نافەرمیی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین
جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاریی زیاتر
لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شەوی 16/15ی ئاداری 2023 دەخاتەڕوو.
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوی سەرەتایی خۆیدا
ڕوونی کردەوە کە یەک هێلیکۆپتەر کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێکیش گیانیان لە دەست
داوە کە بەپێی بەڵگەکان سەر بە پەکەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە رێکەوتی 17/3/2023 بڵاوبووەتەوە
هەسەدە دانی بە کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی 9 کەسدا ناوە کە سەر
بە هێزەکانی سووریای دیموکراتن، بەڵام ئێمە تا ئێستا تەنیا کەوتنەخوارەوەی یەک هێلیکۆپتەر
و گیانلەدەستدانی 7 کەس پشتڕاست دەکەینەوە.
ئەو هێلیکۆپتەرانە لەنێوان رۆژئاڤا و سلێمانی فڕیون
بەبێ ئەوەی دەزگا فەرمییەکانی هەرێم ئاگادار بکەنەوە.
بەپێی زانیاری و بەڵگەکانی بەردەست ئەم هێلیکۆپتەرانە
لە چەند بنکەیەکی پارێزگای سلێمانی دادەبەزن و بەرەو رۆژئاڤاش دەفڕن.
زانیارییەکان وا دەردەخەن کە لایەنێک لە سلێمانی
بە شێوەیەکی نهێنی و نافەرمی ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و
پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون.
لێرەدا داوا لە هاوپەیمانان و حکومەتی فیدراڵی
عێراق دەکەین، ڕوونکردنەوە بدەن کە ئەم هێلیکۆپتەرانە بە کام مۆڵەت لەسەر خاکی هەرێمی
کوردستان دەفڕن و کێ بەرپرسیاریەتی ئەم کارە نایاساییانە هەڵدەگرێت؟