عیراق

سودانی: داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانكی ناوەندی عێراق

05:19 - 13/03/2023 135 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: قەبارەی بودجەی 2023، 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە و پشكی هەرێم 12.6%ە و داهاتی نەوتی هەرێمیش دەخرێتە سەر هەژمارێكی بانكی ناوەندی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئازاری 2023، رایگەیاند:  پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیرکراوە. 

وتی "لە پڕۆژە یاساکەدا رەچاوی کارە لە پێشینەییەکانی حکومەت کراوە و ئەوانیش بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئەم بودجەیە بۆ سێ ساڵی دیکە دوبارە دەبێتەوە، چونکە بەپێی یاسایی بەرێوبردنی دارایی ژمارە 6 دانراوە، کەڕێگا بەئەنجومەنی وەزیرانی داوە بودجە بۆ ساڵی دیکە دوبارە بکاتەوە، و وەزارەتی دارایی و پلاندنان دەتوانن بەرەزامەنی ئەنجومەنی نوێنەران گۆڕانکاری تێدا بکەن ئەگەر گۆڕانکار لەژمارە یان نرخی نەوت و ڕێژەکەی کرا.

محەمەد سودانی، لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمەوە رایگەیاند: هەموو داهاتەکانی نەوتی هەرێم دەخرێتە هەژمارێکی بانکییەوەو کەسێکی ڕاسپێردراو لە حکومەتی هەرێم دەتوانێت پارەکە ڕابکێشێت‌و سەرجەم هەژمارەکانی دیکە دادەخرێن.

لەبارەی پارێزگای هەڵەبجشەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر یاسایی دامەزراندنی پارێزگایی هەڵەبجە لە کۆماری عێراق و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، وەکو مافێکی رەوا بۆ ئەم شارە و ڕێزگرتنێک بۆ گیانی شەهیدانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن