جیهان

سعودیە ڤیزەی بە شاندی ئیسرائیل نەدا

04:40 - 13/03/2023 114 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن

سعودیە کە میوانداری کۆنفرانسی رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ڤیزەی بە شاندی ئیسرائیل نەدا بۆ ئەوەی بچنە ئەو وڵاتە و بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.

 

دامەزراوەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە کە سعودیە رەتیکردووەتەوە ڤیزە بە شاندی ئیسرائیل بدات بۆ ئەوەی بچنە ئەو وڵاتە و بەشداری لە کۆنفرانسی رێکخراوی گەشتیاریی جیهانیدا بکەن.

کەناڵی "Bloomberg"ی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە کە حکومەتی ریاز لەبارەی ئەم هەڵوێستەوە هیچ پاساوێکی نەخستووەتە روو و وێڕای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان "بەشێوەیەکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ تەواوی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە دەکات"، بەڵام هەڵوێستێکی لەم جۆرە نیشان دراوە.

 

لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعودیەیش لەمبارەیەوە هێشتا هیچ راگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.ئەم کۆنفرانسە کە لەبارەی ٣٢ گوندی گەشتیاریی لە ١٨ وڵات رێکخراوە و دوو رۆژ دەخایەنێت، دوێنێ لە شاری عولا دەستی پێ  کرد.

 

لە لایەکی دیکەوە ئەگەری ئەوە هەیە گەیشتنە رێککەوتنی ئێران و سعوودیە دوای تێپەرینی حەوت ساڵ بۆ سەرلەنوێ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان؛ کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێسرائیل و پێنەدانی ڤیزەش هەر لەو چوارچێوەیەدا بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ