کچێک لە سلێمانى بەدەستى هاوڕێکەى کوژرا
09:45 - 08/03/2023
811 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_سلێمانى
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە
کە لە شاری سلێمانی کچێکی هاوڕێی کوشتووە و بەرەو کەرکوک هەڵاتووە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى کەرکوک لە
راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بە هاوکاریی پۆلیسی سلێمانی توانیویانە تۆمەتبارێک
دەستگیربکەن کە لە شاری سلێمانی هاوڕێ کچەکەی کوشتووە و بەرەو شاری کەرکوک هاڵاتووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای
406ی سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کراوە.