بافڵ تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم دژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وه‌ستینه‌وه
07:21 - 07/12/2022
"زەمەن"
بافڵ تاڵەبانی،
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كات به جیاكاری
له‌نێوان شاره‌كاندا و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی،
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق لە دەباشان
کۆبووه‌ته‌وه‌و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان کراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بافڵ تاڵه‌بانی، ژیانی
خەڵک و نەبوونی حوکمڕانییەکی تەندروست لە هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو، سه‌رۆكی
یه‌كێتی وتویه‌تی: ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت
پەیڕەوی دەکات، هەموو جومگەکان قۆرخکراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی
حکومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات. هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە
هاوهەڵوێستەکانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین.
بافڵ تاڵه‌بانی،
ئاماژەی بەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی نوێی حکومەتی عیراق کردوه و جەختی لە
هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردوەته‌وه وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەرخستنی بەرنامەی
چاکسازی و بەرقەراربوونی سەقامگیری لە وڵات‌دا.