بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:41 - 27/09/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 27-9-2022 یان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەمڕۆ ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکەیتەوە و هەڵبژاردنەکەت دروست دەبێت، لە خەم و قەلەقی رزگارت دەبێت و گرنگی بە مەلە کردن بدە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
قەلەقیت و چەند دیدارێکت هەیە، پرۆژەکەت بخەرە کار، هەنگاوێکی نوێ دێتە بەردەمت، کە هەمووی لەبەرژەوەندی تۆدایە، وەرزش بکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
چەند گۆڕانکارییەکی خێرا لە ژیانتدا روودەدەن، لەهەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت بێزاریت بەڵام مەیکە بە گرفت و بە هێمنی لەگەڵی بدوێ.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمڕۆ هەموو کارەکانت تەواوبکە و ئەنجامەکەشی باش دەبێت، کەمێک کات بەخۆت ببەخشەو چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت بکە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەرووی ماددیەوە بەرەو پێش دەچێت، بەرپرسیارێتی زۆرت لەسەرەو ودەبێت هەمووی تەواوبکەیت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە داوای شتێکت لێدەکرێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
رکابەرەکانت زۆردەبن، لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوودەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پێکەوە دەچنە دەرەوەو هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی چالاکیت لە بواری کارەکەت، دەروبەرەکەت وەک کەسێکی سەرکەوتوو تەماشاتدەکەن، بەمنزیکانە دۆخت باش دەبێت و دڵخۆشدەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ دەبیتە جێی سەرسامی دەوروبەرەکەت، لەسەرخۆبە و ئاگاداری مامەڵەکردن بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، گرنگی بە تەندروستت بدە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپیشەکانت بە وریاییەوە کار بکە، قەلەقیت و نازانیت چ بڕیارێک بدەیت لەبارەی خۆشەویستەکەوە، راهێنانی وەرزش بکە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەو بەڵێنانەی داوتە بە دەوروبەرەکەت جێبەجێیبکە، ئاگاداری بڕیارەکەت بە بۆ داهاتووی خۆت و خۆشەویستەکەت و خواردنی زۆر کەمبکەرەوە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ رۆژێکی باش نابێت بۆت و کۆمەڵێک رەخنە رووبەڕووت دەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی رێگایەکەوە هێزت دەردەخەیت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک بەربەست رزگارت دەبێت و دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت، چەند گرفتێک لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت دروست دەبێت.