259 کوردستان

یەکێتی زانایان: پرۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام و واقعی کۆمەڵگەی کوردی ناگونجێت

07:48 - 23/09/2022

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

 یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت بڵاوکردەوە رایانگەیاند، پێشنیازە یاساکە پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتییە.


بە گوێرەی روونکردنەوەکە، یەکێتی زانایان خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، کە "ئەم پێشنیازە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیە و، ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە.





روونکردنەوەیەک
لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان
...
دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتەو دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان  لەروانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە.
دوای خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کارو  هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن