153 جیهان

بایدن: چین هێرش بكاته‌ سه‌ر تایوان سه‌ربازانی ئه‌مریكا به‌رگری ده‌كه‌ن

04:37 - 19/09/2022

"زەمەن"


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند: لە ئەگەری هێرشی چین بۆسەر تایوان، ئەوا سەربازانی ئەمریکا تایوان دەپارێزن.

بایدن لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەی "60 Minutes" کە شەوی رابردوو بەشێوەی تۆمارکراو لە تەلەڤیزیۆنی "CBS" بڵاو کرایەوە، لەبارەی تایوانەوە دوا.

لە وەڵامی پێشکەشکاری بەرنامەکە کە پرسی: "ئایا هێزەکانی ئەمریکا دوورگەکە (تایوان) دەپارێزن؟"، بایدن وتی: "ئەگەر دووچاری هێرشێکی هاوشێوەنەبوو بووەوە، بەڵێ".

بایدن لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکە کە پرسی: "جیاواز لە ئۆکراینا هێزەکانی ئەمریکا و کچان و کوڕانی سوپای ئەمریکا لە ئەگەری داگیرکردنی تایوان لەلایەن چینەوە، تایوان دەپارێزن؟"، بە وەڵامدانەوە بە "بەڵێ" جەختی لە لێدوانەکەی کردەوە.

لە وەڵامی پرسیاری "ئایا سەرۆکی کۆماری چینی میللیی، شی (جین پینگ) پێوستە چی بزانێت لەبارەی هەڵوێستی ئێوە لەبارەی تایوان؟"، بایدن وتی: "داکۆکی لەوە دەکەین کە زۆر لەمێژە واژوومان لەسەر کردووە. پابەندین بە پرەنسیپی یەک چین و تایوان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو نانێت و هانیشیان نادەین بۆ ئەوە. بڕیاری سەربەخۆیی بە دەست خودی تایوانییەکانە".

ئەم وتانەی بایدن تاکوو ئێستا روونترین لێدوان بوون کە پێچەوانەی سیاسەتی "ستراتیجیی ئاڵۆز"ی ئەمریکا بێت لەبارەی تایوان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن